یاسا و رێسای ماڵپه‌ڕ

هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک پێویستیی به قانوون و رێسای دابینکراو و دیاریکراوه تاکوو به‌و پێیه سنوور و ئاقاری به‌رپرسایه‌تی و مافی ئه‌ندامانی ئه‌و گۆمه‌ڵگایه دابین بکرێت. هه‌بوونی ئه‌م سنووربه‌ندییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رچه‌شنه ناکۆکییه‌کدا، به‌ئاماژه‌دان به بازنه‌ی یاساکان، ئه‌گه‌ری لادان و به‌رپرسایه‌تی که‌سه‌کان له‌و بواره‌دا دیاری بکرێت. کۆمه‌ڵگا مه‌جازییه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و … له‌م رێسایه بێبه‌ری نین و له‌و بازنه‌ یاساییه‌دا ده‌گونجێن.
رێسا و یاساکان هه‌روه‌ها پێوه‌ندی به بارودۆخی ئه‌ندامه‌تی و که‌ڵکوه‌رگرتن له ماڵپه‌ڕی کوردی‌بڵاگه، که‌وایه ئه‌ندامه‌تی له ماڵپه‌ڕدا به واتای ئاگاداریی ته‌واو له ده‌قی یاسا و مه‌رجه‌کانی یاسایه.
ئه‌م یاسایانه له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی ژێره‌وه راگه‌یه‌ندراوه:

ئەلف: مەرجەکانی بە ئەندام بوون

بوون بە ئەندامی ماڵپەڕی کوردی بلاگ پێویستی بە هەبوونی مەرجگەلێکی تایبەت نییە. بەڕێوەبەری ماڵپەڕی کوردی‌بڵاگ ئەوپەڕی هەوڵی خۆی لە پێناو پێکهێنانی فەزایەکی هێمن، شاد و پڕناوەڕک ،بە هیوای گەشەی فەرهەنگ و ئاستی وێبلاگ نووسین خستووەتە گەڕ.
هەر بۆیە پێبەندی بەم ئارمانە وەک تاکە مەرجی بە ئەندامبوون ڕەچاو کراوە و چاوەڕوانین خوازیاران ،دوای قەبوڵکردنی ئەم مەرجانە ببنە ئەندامی ماڵپەڕی کوردی‌بڵاگ.

ب: زانیارییە تاکەکەسییەکان

پێویست ناکات زانیارییە هەستیارەکان لە سەر ئەم ماڵپەڕە دابنرێت و کوردی‌بڵاگ هیچ بەرپرسایەتییەک لە سەر کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لەم زانیاری گەلە وە ئەستۆ ناگرێت.

ج: ئەم مەرجانە ڕەچاو بکەن

ئەندامەکانی ئەم ماڵپەڕە مافی بڵاوکردنەوەی زانیارییە نهێنی و ئەمنییەتییەکانی وڵات، زانیاری تاکەکەسی و نهێنی کەسانی تر، بابەت گەلی دوور لە ئەخلاق و نایاساییان لە سەر وێبڵاگەکانیان نابێت.
کوردی‌بڵاگ بە هیچ شێوەیەک بەرپرسایەتیی هیچ خەسارەتێک ناگرێتە ئەستۆ کە بە هۆی متمانە و باوەڕ بە زانیاری و بابەتی سەر وێبلاگەکان هاتبێتە ئاراوە.
ماڤی چاوەدێری کردنی وێبلاگەکان بۆ کوردی بلاگ پارێزراوە،بەڵام ئەم مافە هەڵگری هیچ بەرپرسایەتییەک بۆ ئەم ماڵپەڕە نییە. بەرپرسایەتی بابەتگەلێک کە لە ڕێگای وێبلاگەکانەوە بڵاو ئەکرێنەوە لە ئەستۆی خاوەنی وێبلاگەکە ئەبێت.
مافی گۆڕینی هەر بەندێک لەم ڕێکەوتنامەیە بۆ کوردی بلاگ پارێزراوە و هەرکاتێک بە پێویستی بزانێت دەستێوەردانی ئەم گرێبەستە ئەکات. دەقی گرێبەستەکە بەردەوام لە سەر کوردی بلاگ ئاپدەیت و بەڕۆژە، بۆیە هەرکاتێک لە گەڵ دەق و مەرجەکانی گرێبەستەکە ڕێنەکەوتن ،ماڤی کشانەوە لە ڕیزی ئەندامییەتی ماڵپەڕەکە بۆ ئەندامان پارێزراوە.
ئەگەر وشەی تێپەڕینی خۆتان لە بیر کرد بە کلیک کردن لە سەر لینکی ” لە بیرکرانی وشەی تێپەڕین” ئەم ڕەمزەتان بۆ دەنێردرێتەوە. ماڵپەڕی کوردی بلاگ هیچ بەرپرسایەتییەک لە مەڕ هەناردەکردنی ئەم زانیاریگەلە بە شێوەگەلی تر ناگرێتە ئەستۆ.
ئەگەر یاسا و مەرجەکانی ماڵپەڕەکە پێشێل بکەیت ، ماڤی داخستنی وێبلاگەکەتان بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەخت بۆ بەرپرسانی ماڵپەڕەکە پارێزراوە و ئەندامبوونتان هەڵئەواسرێت.
کوردی بلاگ ئەم سرویسە وەک خۆی ئاراستە ئەکات، هەربۆیە هیچ دەروەستییەکی بەرانبەر پچڕانی خزمەتگوزاری ماڵپەڕەکە، بێ کێشە بوونی سرویسەکە ، چارەسەر کردنی کێشەکان و یان گونجاندنیی لە گەڵ داخوازییەکانی ئێوەدا نابێت.
کوردی بلاگ بەشی پشتیوانی کردنی هەیە و ئەوپەڕی هەوڵمان ئەدەین باشترین خزمەتگوزاری ئاراستە بکەین ،بەڵام هیچ دەروەستییەکمان لە مەڕ خێرایی وەڵامدانەوە، وەڵامنەدانەوەی پرسیارەکان و هتد نییە.
کوردی بلاگ ئەو پەڕی هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی زانیارییەکانی ئێوە ئەدات،بەڵام ئەگەر بە بێ حەز و مەیلی ئێوە زانیارییەکانتان کەوتە دەستی کەسێکی تر،یان بە دەستی کەسێکی تر لە ناو بچێت، ئەوا ئێمە هیچ بەرپرسایەتییەکمان لە سەر ئەم ڕووداوگەلە نابێت

د: مافی خاوەنداریەتی

کەڵک وەرگرتن لە بابەتی وێبلاگەکان لە شوێنی تر ناڕەوایە.بە تایبەتی زانیارییە تاکەکەسییەکان، وێنەکان و بابەتە هاوپێوەندییەکانیان.
ماڤی خاوەنداریەتی خزمەتگوزەریە (نرم افزاری) ،تایبەتمەندییەکان و دیزاینی کوردی بلاگ بۆ ماڵپەڕی کوردی بلاگ پارێزراوە.
ماڤی بڵاوکردنەوە بابەتی سەر وێبلاگەکان بەو مەرجەی کە لە باری یاساییەوە تایبەت بە کەس یان ڕێکخراوەیەکی تر نەبێت بۆ کوردی بلاگ پارێزراوە.(بۆ نموونە بابەتی سەر وێبلاگیک وەک هەڵبژێردراو لە بەشێکی تری ماڵپەڕەکەدا بڵاو بکرێتەوە)
ئەندامانی کوردی بلاگ ماڤی بڵاو کردنەوەی چەمکۆ و ناوەڕۆک گەلێکیان نییە کە بچێتە خانەی کۆپی ڕایتەوە و دەسدرێژی بۆ ماڤی بڵاوگە، ڕێکخراوەیەکی بازرگانی و… بێتە ئەژمار.
بە پێی یاسای داکۆکی لە بڵاوگەکان و نووسەران ، بڵاوکردنەوەی نایاسایی بەرهەمە هونەری و فەرهەنگییەکان وەک دانلۆد و بڵاوکردنەوەی ئالبۆمێکی مۆسیقایی بە بێ ئیزنی خاوەن بەرهەم یان پەخشانگاکەی قەدەغەیە.

ه: چەند تێبینی گرنگ

دەربڕینی ڕا و بۆچوونە جیاوازەکان لە سەر وێبلاگەکان، بە مەرجی دووری کردن لە سووکایەتی ئازادە.
بە کارهێنانی بابەت و وێنەگەلێک کە دژبە پیرۆزییە ئاینی و ئەخلاقییەکان بێت، قەدەغەیە.
بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێکی دوور لە ئەخلاق، بە مەبەستی سووکایەتی و بێ حورمەتی کردن بە پیرۆزییە فەرهەنگی و ئاینییەکان لە هیچ وێبلاگێکی ئەم ماڵپەڕە قەبووڵ ناکرێت.
بڵاوکردنەوەی مەتەڵ و جوک گەلێک کە سووکایەتی بە هاووڵاتیان و چینێکی تایبەتی پێوە دیار بێت ناڕەوایە.
هاندان و پاڵپێوەنان بۆ هەر جۆرە چالاکییەکی نایاسایی، ناڕەوایە.
هیچ ئەندامێک ماڤی ئەوەی نییە، لینکی ماڵپەڕگەلێکی نایاسایی ، دوور لە ئەخلاق و پۆڕنۆ و هەروەها ئەو ماڵپەڕانەی کە بە جۆرێک پێوەندی و ئاکارە فەرهەنگی، ئەخلاقی، عورفی و یاساییەکانی کۆمەڵگا پێشێل ئهکەن، بڵاو بکاتەوە.
کەڵک وەرگرتنی نابەجی لە ناسنامەی کەس، کۆمپانی، ڕێکخراوە و… بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە بابەت و بۆچوونێک بە ناوی ئەوانەوە قەدەغەیە.