ده‌رباره‌ی ئێمه

گه‌ڵاڵه‌کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروبڕوا، ئایدیا و ئه‌ندێشه‌کان، وتار و روانگه‌ تاکه‌که‌سییه‌کان له خولیاکانی هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که له پانتایی ئه‌نتێرنێتدا به که‌مترین راده‌ی گیروگرفت ده‌گاته ئه‌نجام. به‌ستێنێک که وه‌کوو پێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بیروڕا و بڕیارانه له‌ئارادایه، به “وێبڵاگ” ناودێر کراوه. دیارده‌ی وێبڵاگ و وێبڵاگنووسی له‌ جیهانی سه‌رده‌مدا په‌ره‌ی زۆری ئه‌ستاندووه که سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی بیرۆکه و روانگه‌ تاکه‌که‌سییه‌کان، ئاڵووێری زانست و زانیاریی هه‌موو به‌شداران و به‌رده‌نگانی ئه‌نتێرنێت ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

کوردی‌بلاگ هه‌ربۆیه له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ستی به چالاکی کردووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه تاکوو که‌شووهه‌وایه‌کی له‌بار له‌ئاستی زمانی کوردی بۆ به‌شداران و به‌رده‌نگانی کوردی که‌شی مه‌جازی بڕه‌خسێنێت.

کوردی‌بلاگ هیواداره به پشتبه‌ستن به گرووپی پسپۆڕ و لێهاتوو؛ و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌زموونی تۆکمه له بواره‌کانی ته‌کنیکی و پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کان، بتوانێت به‌ پێکهێنانی خزمه‌تگوزاریی نوێ له سه‌ر ماڵپه‌ڕ، ره‌زامه‌ندی و ئاسووده‌یی پێویستی به‌رده‌نگانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات.

کوردی‌بلاگ دانووستاندنی شیاو و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی وێبڵاگه‌کان؛ و نوێکاری و داهێنان له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست، وه‌کوو نه‌خشه‌ڕێگای داهاتووی خۆی هه‌ڵبژاردووه و هیواداره به که‌ڵکوه‌رگرتن له پێشنیار و تێبینی ئه‌ندامان و هه‌رو‌ه‌ها تێکۆشانی بێوچانی گرووپی پسپۆڕ، بتوانێت باشترین خزمه‌تگوزاری و ده‌سکه‌وت پێشکه‌ش به جیهانی به‌ربڵاوی وێبڵاگ به زمانی کوردی بهێنێته‌ ئاراوه.